“کاتی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت”
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • “کاتی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت”

“کاتی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت”

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند دوای کۆتاییهاتنی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێتەوە.

حوزه‌یران 16, 2023 15:06
“کاتی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت”
0

لایک

رۆژی هەینی، 16-6-2023، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت: “بەهۆی پرۆسەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر لە رۆژی 22/5/2023، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز كەم بووەوە و كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا و ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبوو، بڕیاربوو لە رۆژی سێی ئەم مانگە ئەو پرۆسەیە تەواو بێت، بەڵام بەهۆی هەندێک گرفتی تەكنیكییەوە پرۆسەکە درێژ کرایەوە، ئەمڕۆ  16ـی حوزەیران پرۆسەی چاکسازیی لە کێڵگەی کۆرمۆر کۆتاییهات و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە.”

وەزارەتی کارەبا سوپاسی تیمەكانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكانیش دەكات كە لە کاتی چاکسازییەکانی کارەبا، توانیویانە وێڕای كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا و خۆگونجاندن لەگەڵ پرۆسەی چاكسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێلگەی کۆرمۆر، نەیانهێشت كاریگەری لەسەر سیستەمی كارەبا هەبێت.

پێشتر لە 07-06-2023 وەزارەتی کارەبا رایگەیاندبوو، بە کۆتایی هاتنی قۆناخی یەکەمی پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە.

بڕیار بوو قۆناخی دووەمی پرۆسەکە تاوەکو رۆژی (16)ی ئەم مانگە تەواو ببێت و دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی ببێتەوە و بڕی بەرهەمهێنان بگاتە 4,200 مێگاوات. 

کۆمپانیای داناگاز لە رۆژی (22)ی ئایاری رابردوو دەستی بە پرۆسەی ساڵانەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کرد و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 1000 مێگاوات کەم بووەوە. 

کۆمپانیاکە رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکات.

En az 10 karakter gerekli