ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە

ته‌مموز 11, 2024 15:29
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركووك دوای حەوت مانگ لە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، سەوسەن جەدوع دەڵێت، كۆبوونەوەكە بە فەرمانی سەرۆك وەزیران ئەنجام دەدرێت و بەرەی تورکمانیش سوورە لەسەر داواکارییەکانی.

سەوسەن جەدوع، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە لیستی بەرەی یەکگرتووی تورکمانی عێراق بە تەبا-ی رایگەیاند،”ئەمڕۆ كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بە سەرکردایەتی راکان جبوری ئەنجام دەدرێت و لە كۆبوونەوەكەدا هیچ بڕیارێكی سیاسی نادرێت، تەنها بۆ دەستبەكاربوونی ئەندامانی ئەنجومەنەكەیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەكە بە فەرمانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە و دوای چوار كۆبوونەوەی لیستە براوەكانی كەركووكی، سەرۆك وەزیران ئاگاری كردبوونەوە ئەگەر تا دوای جەژن رێككنەكەون، ئەوا ئەو وەكو سەرۆك وەزیران كات دیاردەكات.

روونشیكردەوە، بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران بۆ ئەوە بووە لایەنە براوەكان دەست بە کار ببن.

ئەوەشی خستەڕوو، “لیستی یەکگرتووی بەرەی تورکمانی لەسەر داواکارییەکانی سوورە و وەک رێککەوتن لەسەر ئالیەتی پێکهێنانی ئیدارەیەکی هاوبەش لەنێوان سێ پێکهاتە و پۆستی پارێزگار بەشێوەی خول لەنێوان سێ پێکهاتەکە و چەند پلە و پۆستێکی تر بۆ لایەنی تورکمان.”

En az 10 karakter gerekli