هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا سبەی بە سەردانی فەرمی دەگاتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ بە پرسانی باڵای عێراقدا كۆببێتەوە و ڕێككەوتنە دووقۆڵیەكە نێوان هەردوو و پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ بكەن.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ-ی توركی، ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، سبەی هاكان فیدانی سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ لەتیف جەمال رەشیدی سەرۆك كۆمار، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران، مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە كۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان پەیوەندیە دوقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەكانی نوێكانی ناوەچەكە دەبێت و گفتوگۆیان لەبارەوە دەكەن.
بەگوێریە ئاژانسی ئەنادۆڵ، تورکیا پەیوەندییەکی قوڵی مێژوویی، کولتوری و مرۆیی لەگەڵ عێراقدا هەیە و ئەو وڵاتە بە گرنگترین هاوبەشە بازرگانییەکانی خۆی دەزانێت و کۆی قەبارەی بازرگانی دەگاتە 20 ملیار دۆلار. پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هاوکارییەکانی لە بوارە جیاجیاکان بە خێراییەکی بەرچاو پەرەی سەندوە.
دوایین سەردانی فیدان بۆ بەغداد، کۆبوونەوەی ئاسایشی باڵای نێوان هەردوو وڵاتی ئەنجامدا. لەو کۆبوونەوەیەدا پێناسەیەكی جیاواز بۆ “هەڕەشەی هاوبەش” سەبارەت بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە كرا و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دواتر بڕیارێکی دا و پەکەکەی بە “رێکخراوی قەدەغەکراو” لە عێراق ناساند.