ئاسمانی عێراق بۆ ٢٤ کاتژمێری دیکە داخرا

ئاسمانی عێراق بۆ ٢٤ کاتژمێری دیکە داخرا

ئازار 1, 2026 15:01
ئاسمانی عێراق بۆ ٢٤ کاتژمێری دیکە داخرا
0

لایک

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە درێژکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ـی ئاداری ٢٠٢٦، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە بەڕووی سەرجەم فڕۆکەکانی هاتوو و رۆشتن و ترانزێتەوە درێژکراوەتەوە، کە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات تا کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی سبەی دووشەممە، ئەمەش وەک رێکارێکی کاتی و خۆپارێزی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رێکارانە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی دۆخەکە و گرژییە ناوچەییەکان دێت، هەروەها لەسەر بنەمای پێداچوونەوەیە بە داتا پەیوەندیدارەکان، لەگەڵ بڕیاری هەڵسەنگاندنی دووبارە بەگوێرەی هەر پێشهاتێکی نوێ.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە هێڵەکانی ئاسمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر نوێکارییەک ئاگادار دەکرێنەوە.

En az 10 karakter gerekli