وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئیدانەی توندی دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئیدانەی توندی دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئیدانەی توندی دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەکەین

كانونی دووه‌م 16, 2024 11:45
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئیدانەی توندی دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەکەین
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق ئیدانەی توندی دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەکات، کەشەوی رابردوو بە مووشەکی بالیستی بۆردومانی شوێنەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی کرد، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی مەدەنی.

هەر لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ماڵەکانی نیشتەجێبوون، لەوانەش ماڵی بازرگان “پێشرەو دزەیی” کە بووە هۆی گیانی لەدەستدا و برینداربوونی خۆی و ئەندامانی بنەماڵەکەی.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، حکومەتی عێراق ئەم هەڵسوکەوتە بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی گەلی عێراق دەزانێت، وە سوکایەتیکردنە بە دراوسێیەتی باش و ئاسایشی ناوچەکە، هەروەها ئەوەش پشتڕاست دەکاتەوە کە هەموو رێکارێکی یاسایی بەرامبەر دەگرێتە بەر، لەوانەش پێشکەشکردنی سکاڵا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش.

لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە و کۆکردنەوەی زانیاری بۆ پاڵپشتی هەڵوێستی حکومەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و پێدانی بەڵگە و زانیاریی دروست، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رادەگەیەنرێت بۆ ئاگادارکردنەوەی عێراق و رای گشتی نێودەوڵەتی لەسەر راستییەکان و سەلماندنی درۆی بانگەشەی لایەنەکانی پشت ئەم کردەوە مەحکومانە.

ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.

دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: “کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد.”

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، “چوار هاووڵاتیی سڤیل گیانی لەدەستدا و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە رەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە”.

سوپای پاسداران لەبارەی هێرشکەوە رایگەیاندبوو، “ناوەندێکی سیخوڕیکردن و کۆکردنەوەی زانیاری”ـیان لە دژی ئێران لە نزیک هەولێر کردووەتە ئامانج؛ بەڵام ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە.

En az 10 karakter gerekli