حەسەن تۆران، سەرۆکى بەرەى تورکمانى عێراقی رایگەیاند “سکاڵاکەمان لەبارەى هەڵبژاردنى پارێزگارى کەرکوک لە دادگای فیدڕاڵی کێشاوەتەوە و چاوەڕوانی بڕیاری دادگای کارگێڕی دەکەین”.
سەرۆکى بەرەى تورکمانى عێراقی روونیکردەوە “لە دوێنێ ئێوارەوە داوایەکمان پێشکەشی دادگای فیدڕاڵی کردووە بۆ ئەوەی سکاڵاکەمان بکێشینەوە و ئەو هەواڵانەی باس لە رەتکردنەوەی داواکەمان دەکەن دوورە لە راستییەوە”.
راگەیەندراوەکەى سەرۆکى بەرەى تورکمانى لە کاتێکدایە وا بڵاوکرایەوە دادگای فیدراڵی عێراق پێنج سکاڵای یاسایی هەریەک لەراکان جبوری و حەسەن تۆران لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک و سەرۆکایەتی کۆمار رەتکردووەتەوە سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ئوتێل رەشید کە تیایدا پارێزگارى کەرکوک هەڵبژێردرا.