لە ئەنجامی تێکشانی فڕۆکەیەک لەکاتی نیشتنەوەی دا لە فڕۆکەخانەی مووانی باشووری ڕۆژئاوای کۆریای باشوور، 100 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29-12-2024 لەکاتی نیشتنەوەی دا فڕۆکەکە کە سەر بە کۆمپانیای جیجۆی کۆریای باشوورە، لە فڕگەی خۆی لادەدات و دواتر تێکدەشکێت و ئاگری تێبەردەبێت.
بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی کۆریایی باشوور، فڕۆکەکە لە شاری بانگکۆکی پایتەختی تایلاند بەرەو ئەو شارەی کۆریای باشوور هاتووە و 181 کەسی تێدا بووە.
لەنێو ئەوانەی لەنێو فڕۆکەکەدا بوون، شەشیان ئەندامی ستافی فڕۆکەکە بوون. تائێستا گیان لەدەستدانی 85 کەس پشتڕاست کراوەتەوە کە زۆربەیان خەڵکی کۆریای باشوور بوون و تەنیا دووانیان تایلاندی بوون.
دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی کۆریای باشوور ئاماژە بەوەدەکەن بەگوێرەی ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکانیان و ئەو ڤیدیۆیانەی دەستیان کەوتوون؛ فڕۆکەکە لەکاتی نیشتنەوەیدا کۆنترۆڵی لەدەستداوە، لەسەر رێگەی نیشتەنەوەی خۆی لایداوە، بە دیوارێکی کۆنکرێتی کەوتووە و راستەوخۆ ئاگری گرتووە و ئاگرەکەش زیانی بە تەواوی فڕۆکەکە گەیاندووە.
دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی کۆریای باشوور پێشبینی دەکەن؛ ژمارەی قوربانییانی ئەو رووداوە زیاد بکات.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت