وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، هۆشداری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای نه‌خۆشی سوورێژه ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پاراستنی منداڵ پێویسته كوتانهكانیان به‌ڕێكی وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به پشت به‌ستن به‌رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه، “نه‌خۆشی سورێژه هێنده خێرا ده‌گوازرێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك توشی بوو، له 10 كه‌سی ده‌وورووبه‌ری نۆ كه‌سیان توشی ده‌بن ئه‌گه‌ر كوتانیان بۆ نه‌كرابێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سوورێژه ڤایرۆسێكه كه زۆر ئاسان ده‌گوازرێته‌وه و له ئاستی جیهانیدا یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مردنی منداڵان، له رێگه‌ی دڵۆپه‌ی پژمین یان كۆكه‌ی كه‌سی توشبوو بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌زۆری 10-12 رۆژ دوای توشبوون ده‌رده‌كه‌ون و بریتین له تایه‌كی به‌رز، ئاوی لوت، سووربوونی چاو و په‌ڵه‌ی سپی بچوك له ناوه‌وه‌ی ده‌م، دوای چه‌ند رۆژێك په‌ڵه‌ی سوور له‌سه‌ر ده‌موچاو و مل دروست ده‌بێت و ورده ورده به‌ره‌و خواره‌وه‌ی جه‌سته بڵاوده‌بێته‌وه، بۆ پاراستنی منداڵه‌كه‌ت دڵنیابه كه كوتانهكانیان به رێكی وه‌رده‌گرن”.