وەزارەتی نەوتی عێراق: ئامادەین ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستان هەناردە بکەین
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتی نەوتی عێراق: ئامادەین ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستان هەناردە بکەین

وەزارەتی نەوتی عێراق: ئامادەین ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستان هەناردە بکەین

ئازار 15, 2026 13:51
وەزارەتی نەوتی عێراق: ئامادەین ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستان هەناردە بکەین
0

لایک

وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەناردەکردنی نەوت بە بڕی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لەڕێگەی بۆریی نێو هەرێمی کوردستان-عێراق بۆ بەندەری جەیهان.

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، لە رێگەی پەیوەندیی بەردەوامەوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای تەنگژەکانی ناوچەکەوە، ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بە بڕی ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە رێگەی هێڵی بۆریی نێو هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهان، “ئەمەش جگە لەو بڕە نەوتەی پێشتر لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرا و بڕەکەی لانیکەم ٢٠٠ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.”

بەپێی وەزارەتی نەوت، توانای گواستنەوەی بۆرییەکە دەگاتە نزیکەی ٩٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

نوێدەکرێتەوە..

En az 10 karakter gerekli