دوای ئەوەی دوێنێ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت 65 دۆلاری تێپەڕاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە هاتەوە خوار ئەو نرخە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت هاتەوە خوار 65 دۆلار و ئەمڕۆ بە 64 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ نەوتی خاوی تەکساس هاتەوە خوار 62 دۆلار و ئەمڕۆ یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەرچی نرخی زێڕیشە ئەمڕۆ یەک ئۆنسەی بە سێ هەزار و 258 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.