میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، بارهه‌ڵگرێك له شاری نیوئۆرله‌نز-ی وڵاتەکە له شه‌قامێكدا خۆی كردوه به ناو هاوڵاتیاندا و به‌هۆیه‌وه 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و لانیكه‌م 30 كه‌سیش برینداربوون، پۆلیس ده‌ڵێت، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه دوا ڕووداوه‌كه ته‌قه‌ی كردووه.
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، لەشاری نیوئۆرله‌نز كه‌سێك به بارهەڵگرێکه‌وه خۆی بە خەڵکێکی زۆردا کێشاوە و بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30ی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕووداوەکە لە نێوان یەکتربڕینی شەقامی كانال و بۆربۆن ڕوویداوە، شایەتحاڵان ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا كۆبونه‌ته‌وه ئاهەنگەی سەری ساڵیان گێڕاوه، به‌ڵام ڕووداوه‌كه دیمه‌نێكی “ترسناک”ی دروستكردوه، دوای ئه‌وه‌ی بارهەڵگه‌كه خۆی کێشاوە بە خەڵکه‌كه‌دا.
یەکێک له شاهێتحاڵان بە سی ئێن ئێن-ی وتووه، “تەنها ئەوەی بینیم كه بارهەڵگرێک بوو کە لە لای چەپی دەرچەی بۆربۆن خۆی كردووه به ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا”، لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “ته‌رمی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بینیوه، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه خۆی كێشاوه به خه‌ڵكه‌كه‌دا گوێم له ته‌قه‌ش بوو”.
سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندوه، “لە ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان کاردەکه‌ن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداوێکی قوربانیی بەکۆمەڵ كه ده‌یان كه‌س تیایدا بوونه‌ته قوربانی”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت