سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و رێنماییانه‌ی بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌رچوون ده‌خرێنه‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیش، خواردن و خواردنه‌وه‌یه به‌ئاشكرا و له‌شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان كه كه‌سی سه‌رپێچیكار به‌زیندانیكردن سزاده‌درێت.
فه‌لاح یایچی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ركووك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه ئیداره‌ی كه‌ركووك ده‌ستیكردووه به جێبه‌جێكردنی داخستنی ته‌واوه‌تی سه‌رجه‌م دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان، داخستنی چێشتخانه‌كان، جگه له‌وانه‌ی كه مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌یان له شاره‌وانی كه‌ركووكه‌وه هه‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین پابەندی رێنماییە گشتیەكان بن، هەرکەسێکیش له‌به‌رچاوی هاوڵاتیان له‌شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان خواردن و خواردنه‌وه بخوات زیندانی بكرێت، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جێبه‌جێكردن له ئه‌ستۆی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌بێت، چونكه به‌پێی یاسا سزا ده‌درێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “رێوشوێنی دیكه‌مان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ چاودێریكردنی نرخی به‌رهه‌مه خۆراكیه‌كان، هه‌روه‌ها نرخی گۆشتی سور كه نرخه‌كانیان دیاریكراوه، هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات رووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت