خالد شەماڵ وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، دوایین شەپۆلی بارانبارین، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژی لەسەریەک بەردەوام بوو، بەتایبەتی ئەوەی لە باکوری بەنداوی سامەڕا باری، بووە هۆی پڕبوونی بەشێکی زۆر لە بەنداوەکان.
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، “داهاتی ئاوی بەدەستهاتووی زۆربەی بەنداوەکان ئێستا بەپێی خواستی قبوڵکراوە، وەک بەنداوی عوزێم، بەنداوی دەربەندیخان، بەنداوی دوکان، حەمرین، موسڵ و حەدیسە، هەروەها باقی بەنداوە بچوکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان”.
باسی لەوەش کرد، ئاوی باران کوالێتی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات باشتر کردوە، کە وەبەرهێنانیان لە بەرزکردنەوەی بوژاندنەوەی تاڵاوەکان و پاڵنانی بەشێکیان بۆ ناو ستونی ڕوبارەکانی دیجلە و فورات بەرەو شەتولعەرەب بۆ باشترکردنی ژینگەی ئاوەکەی”.
خالد شەماڵ، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بارانانەی کە بەسەر ناوچە کێوییەکان باری، ڕووپۆشی ڕووەکی شوانکاری ئەو ناوچانەی بەرزکردەوە و هەروەها بەشدارییان لە ئاودێریکردنی باخچە و چاندنیشدا کرد، جگە لەوەش بەشێکی سەرەکی بوو لە زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی.