کۆتا خەتابارە

کۆتا خەتابارە

حوزه‌یران 12, 2023 10:58
کۆتا خەتابارە
0

لایک

محەمەد فەرید ئەربیلئۆغلو

لەڕاستیدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەدوای کۆچی دوایی دامەزرێنەری حیزبەکە جەلال تاڵەبانی، وەکو هەر حیزبێکی رۆژهەڵاتی ناوەراست تووشی کێشە هات و بۆ ماوەیەکی زۆر حیزبەکە سەختی بینی لەوەی ببێتە خاوەن قسە و بڕیاری خۆی. واتە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک ئەو یەکێتییەی سەردەمی تاڵەبانی باوک نەبوو.

هەرچەندە میراتگرانی تاڵەبانی ویستیان هەبوو ئەرکەکە بخەنە ئەستۆیان، بەڵام لەناو خۆیان کێشە و گرفت دەستیپێکرد.

سەرەتا سیستەمی بەڕێوەبردنی حیزبەکەیان کردە سیستەمی هاوسەرۆک و دواتر لەنێوان هاوسەرۆکەکەدا کێشەیەکی گەورە سەریهەڵدا و بافڵ تاڵەبانی، کوری گەورە بووە سەرۆکی حیزبێکی پەرت و بڵاو.

بۆیە دەڵێم پەرت و بڵاو، چونکە لەو سەردەمەدا رووداوێکی زۆر روویدا. لە ژەهر خوارد کردن تا هەوڵی تیرۆرکردن درا.

بە کورتی دۆخی لایەنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمشێوەیە بوو، ئەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چ بارودۆخێکدا بوو؟

پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرەتاوە هەموو کارەکانی بەوجۆرەی کەپلانی بۆ دانابوو بەڕێوەدەبرد، بەڵکو بە بەهێزترین قۆناغی سەردەمی خۆیدا تێدەپەڕی.

بەجۆرێک کە لە رووی حکومەت، زۆرینەی پەرلەمان، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە، هەمیشە بەرەو فراوانتر دەچوو.

بەڵام یەکێتی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە پێویستە هەمیشە “کێکەکە” وەک رابردوو بۆ نیوە دابەش بکرێت و بەردەوامیشە لەو بانگەشەیە.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کاتێکدا لە کەرکوک بەردەوام بوو لە لەدەستدانێکی بێ شومار، کە لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا دەیبینی.

ئەمجارەیان خەریک بوو تەنانەت کورسی سەرۆککۆماری عێراقیش کە وەک دەسکەوتێکی خۆی دەبینی، بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لەدەست بدات.

لەلایەکی دیکەوە پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی پرسی کەرکوک بە هێواشی درێژەی بە کارەکانی دەدا و بە سلێمانی دەوت “سەیری شەقام و باڵەخانەکانی هەولێر و خزمەتگوزارییەکانی بکەن”. پارتی چاوی دەتروکاندە سلێمانییەک کە دەتوانین بڵێین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زەبری هێز لەو شارە وەستاوە.

ئەمە تەنها بەشە دیارەکەی ئەو کارەیە کە من باسم کردووە و بەوەندەش تەواوی دەکەم. دەموێت بێمە سەر بابەتی ناونیشانی وتارەکەم.

لەکاتێکدا هەموو ئەم شتانەی کە لەسەرەوە باسم کردووە و سەد جار زیاتر بە ئاشکرا و نائاشکرا روودەدا، تاکە ڕێگایەک بۆ یەکێتی مابووەوە کە بڵێت “من بوونم هەیە” ئەویش بوە بابەتی “دارێک لە ژێر عەبا”.

ئەو دارەی لەژێر عەبادایە چییە؟

وەک ئەوە وایە “یان ئەوەی من دەمەوێت پێم دەدرێت و وەک دەسەڵاتی دووەم مامەڵەم لەگەڵ دەکرێت، یان رێگا نادەم هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت”.

بەڵام لەکاتی وتنی ئەم قسەیەدا دەستی کرد بە دەربڕینی ئەوەی کە نەک بە زەبری هێز دژایەتی دەکات، بەڵکو بە هەندێک سەرە بابەت دژایەتی دەکات.

بەهێزترین کارتی دەستی بووەتە پرسی کۆتا.

بۆچی بەهێزترین کارتی دەستی؟

چونکە ساڵانێکە ئەو کۆتایەی کە لەژێر هێز و فشاری پارتی دیموکراتی کوردستان دایە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هیچ دەنگێکی نەکردبوو، لە ئێستادا لەنێوان بەرژەوەندییەکانیان ناکۆکی کەوتۆتەوە، بۆیە دەستیکرد بەبەکارهێنانی ئەم کارتە.

بە فرێدانی ئەم بابەتە بۆ ناو مەیدانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بەناو داوای چارەسەرکردن دەکات.

بێدەنگ بوو چونکە هەرچەندە دەسەڵاتی کۆنی نەبوو، ماوەیەک لە پشت بزووتنەوەی گۆڕانەوە بوو و پاشان بەئەستەم توانی بەرەنگاری لیستێک بێتەوە کە پێی دەوترێت نەوەی نوێ. سەرەڕای ئەوە توانی ئەوەی دەیەوێت هەم لە نەوتی کەرکوک و هەم لەو دەروازە سنوورییانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵدا بوو بەدەستی بهێنێت، بەڵام کاتێک تێدەگات کە خەریکە هێواش ‌هێواش کۆتایی دێت، ئێستا هەوڵدەدات هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی بڵێت من بوونم هەیە.

هەر لەبەر ئەم هۆکارەشەوە هەوڵ دەدات پارتی دیموکراتی کوردستان هەم لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان و لە سیاسەتی ناوەندی عێراقدا لە سەر کۆتا و پرسگەلێکی هاوشێوەدا پاڵ بنێتە ناو ئاستەنگییەوە.

ئەگەر کێشەی یەکێتی کەمینەکان بووایە لە بابەتی کۆتا، دەمانتوانی بڵێین لەسەر حەقە. بەڵام بەداخەوە ناکرێت بڵێین دڵسۆزە لەم کارەییدا.

بەڵێ، کۆتا بەداخەوە بۆتە سیستمێک لە دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە هەم بۆ هێشتنەوەی “کەمینەکان” لە ژێر کۆنتڕۆڵدا و هەم بۆ پێدانی سیمای “بەیەکەوە ژیان، ئازادیخوازانە” لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا بەکاردێت.

چەندین رێکاری تریش خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و جێبەجێ دەکرێن، وەک دابەشکردنی ئەو حزبانەی کە کەمینەکان پەسەندیان کردوون و نوێنەرایەتیان دەکەن، پێکهێنانی حزبی لایەنگری خۆی و تەنانەت پاڵپشتیکردنی داراییان و بەزۆر قبوڵکردنی ئەمە.

ئەوەندە ماوە بەسەر ئەم شتانەدا رۆیشت کە کەمایەتییەکان ئەمەیان قبوڵ کردووە و لە گۆشەیەکدا وەستاون.

بەڕادەیەک کە بەو پێیەی بەربژێرەکانی کۆتا تەنانەت نەیانتوانی؛ سەد و دووسەد دەنگیش بەدەست بهێنن، پارتی دیموکراتی کوردستانی ناچار بوو لە لایەنی خۆیەوە دەنگ کۆبکاتەوە.

بەکورتی هیچ لایەنێک بێتاوان نییە و هیچ کامیان خەمی ئەوەی نییە کە تەنها کەمینەکان بتوانن مافەکانیان بەدەست بهێنن. بە پێچەوانەوە ئەمجارە هەردوولا لە پێشبڕکێدان لەسەر ئەوەی کە چۆن بتوانم زیاتر بەکارییان بهێنم.

هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە یەکێتی دەستی کرد بە بەرگریکردن لە پشکی “تورکمان لە کفری و مەسیحییەکان لە سلێمانی”.

هەموو ئەمانە بە لایەکدا، ئێستا میدیاکان بەردەوامن لە راگەیاندنی ئەوەی کە ئەو هۆکارەی کە رێگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکات لە هەرێمدا کۆتایە.

بە کورتی نە پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت پشکی ١١ کورسی بداتە یەکێتی، نە پێدەچێت یەکێتی ئەو بۆشاییە بە ئاسانی پەردەپۆش بکات. بە واتایەکی تر، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەوڵدەدات شتی  تر لە رێگەی کۆتاوە وەربگرێت. وەسەلام….

En az 10 karakter gerekli