گولسەل محەمەد، پەرلەمانتاری تورکمان ڕایگەیاند، خودا ڕەحمەت لە شەهیدانی کەرکووک بکات و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات. لە خودا داواکارین ڕۆڵەکانی شارەکەمان لە هەموو بەڵایەک بپارێزێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٦، گولسەل محەمەد، پەرلەمانتاری تورکمان و بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، “خودا ڕەحمەت لە شەهیدانی کەرکووک بکات و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات. لە خودا داواکارین ڕۆڵەکانی شارەکەمان لە هەموو بەڵایەک بپارێزێت و ئاشتی و سەقامگیری بۆ کەرکووک و خەڵکەکەی بەردەوام بکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەروەها پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین، لە خودا داواکارین سەبووری و دڵنەوایییان پێ ببەخشێت”.
شەوی ڕابردوو لە کەرکووک هێرش کراوەتە سەر فەوجی هێزی تایبەتیی حەشدی شەعبی، کە بارەگاکەیان لە ئەمیندارێتیی حەشدی شەعبی لە پشت زانکۆی ئیمام جەعفەری سادقە.
بەپێی دوا زانیارییەکان کە لەنەخۆشخانەکانی کەرکووک دەستکەوتوون؛ چوار چەکدار گیانیان ڕاسپارد و نزیکەی ١٠ چەکداریش بریندارن.