سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدەدات

سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدەدات

ئازار 10, 2026 11:11
سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدەدات
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتە ئیقلیمییەکان کرا.

ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ئاداری ٢٠٢٦، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی پەیوەندییەکەدا جەختی لە پابەندیی عێراق کردەوە بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان، باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان لەسەر خاکی وڵات، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە ئەرکی سەرەکی هێزە چەکدارەکانی عێراقە بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها سوودانی ئاماژەی بە گرنگی مسۆگەرکردنی ئەوە کرد کە ئاسمان، خاک و ئاوەکانی عێراق بۆ هیچ کارێکی سەربازی دژی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بەکارنەهێندرێن. جەختیشی کردەوە کە عێراق بە هەموو دەسەڵات و هێزە جەماوەری و سیاسی و نیشتمانییەکانییەوە، پابەندە بە هەڵوێستە بنەڕەتییەکەی کە بریتییە لە نەچوونە ناو هیچ کارێکی سەربازی و ڕەتکردنەوەی پەلکێشکردنی وڵات بۆ ناو ململانێکان، هەروەها ڕەتکردنەوەی بەزاندنی ئاسمانی وڵات لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بەشێکی تری پەیوەندییەکەدا، هەردوولا باسیان لە دۆسیە جێبایەخە هاوبەشەکان کرد، لەوانە پرسی دەستپێکردنەوەی کارکردن و کاراکردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی خاکی تورکیاوە.

En az 10 karakter gerekli