گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی شوبات گەیشت

گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی شوبات گەیشت

ئازار 5, 2026 16:01
گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی شوبات گەیشت
0

لایک

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بڕی (٢٧٤ ) ملیارو ( ٩٦٢ ) ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٥ـی ئازاری ٢٠٢٦) بڕی (٢٧٤ ) ملیار و ( ٩٦٢ ) ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم کە بریتیە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان-عێراق لە لقی هەولێر (ئەربیل)ـی بانکی ناوەندی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانکیمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکەو وەرگرتنی لەلقی هەولێر (ئەربیل)ـی بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli