سووریا دەستگیرکردنی هێرشکەرانی سەر بارەگای باڵیۆزخانەی ئیماراتی راگەیاند

سووریا دەستگیرکردنی هێرشکەرانی سەر بارەگای باڵیۆزخانەی ئیماراتی راگەیاند

نیسان 6, 2026 11:36
سووریا دەستگیرکردنی هێرشکەرانی سەر بارەگای باڵیۆزخانەی ئیماراتی راگەیاند
0

لایک

یەکەکانی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دوو کەسیان دەستگیرکرد کە تێوەگلانیان لە هێرشکردنە سەر بارەگای باڵیۆزخانەی ئیمارات لە دیمەشقی پایتەختی سووریا سەلمێنراوە.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند کە دەستبەجێ دەستی کردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر تۆمەتباران “م.ص” و “ش.ع” بەپێی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان.

جەختیشی کردەوە کە هەر هێرشێک بۆ سەر نێردە دیپلۆماسییەکان هێڵی سوورە و ناتوانرێت چاوپۆشی لێ بکرێت، هەروەها بە وریایی و توندی دەمێنێتەوە لە پاراستنی ئەم نێردانە و دەستەبەرکردنی ڕێزگرتن لە نەریتە دیپلۆماسییەکان.

دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەستی کرد بە بەدواداچوونی لێکۆڵینەوە پێویستەکان و ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە هێرشکردنە سەر بارەگای باڵیۆزخانەکە و ئەو پاسەوانانەی ئەرکی پاراستنیان پێ سپێردراوە.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دۆخەکە لە دەورووبەری باڵیۆزخانەی ئیمارات ئاڵۆز بوو کاتێک خۆپیشاندەران هەوڵیاندا بگەنە دەورووبەری باڵیۆزخانەکە، پێش ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی سووریا دەستوەردان بکەن بۆ ڕێگری لێیان، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆ و بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوولادا، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی برینداربوون یان دەستگیرکردن بڵاوبکرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli