گۆڕان بڕیاریدا لە حکومەت بکشێتەوە

گۆڕان بڕیاریدا لە حکومەت بکشێتەوە

تشرینی یه‌كه‌م 10, 2024 22:04
گۆڕان بڕیاریدا لە حکومەت بکشێتەوە
0

لایک

بزووتنەوەى گۆڕان بڕیاریدا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان-عێراق و حکومەتى خۆجێیی بکشێتەوە؛ رێکخەرى بزوتنەوەکە دەڵێت، “بڕیارەکە درەنگ وەختە، بەڵام راستە”.

 دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەرى گشتیی بزووتنەوەى گۆڕان لە پەیامێکدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەى نائاسایی، جڤاتى نیشتمانى بزووتنەوەى گۆڕان بە زۆرینەى دەنگ بڕیاریداوە لە هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و خۆجێیی بکشێتەوە.

بەوتەى دانا ئەحمەد مەجید، ئەو بڕیارە وەڵامدەرەوەى خواست و داواکارى “هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان” بووە.

رێکخەرى گشتیی بزووتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، بڕیارەکە بەشێکە لە زنجیرەیەک گۆڕانکاری و هەڵوێست و بڕیار دواى گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانى بزووتنەوەکەیان.

   دانا ئەحمەد مەجید لەپەیامەکەیدا وتى، “ئەزموونى بەشداریکردن لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرکەوتوو نەبووە، حکومەت ئەو کارنامەیەى جێبەجێ نەکردووە کە بۆ چاکسازى نووسراوە، ئەگەرچى بڕیارەکە درەنگ وەختە، بەڵام راستە”.

پشکى بزووتنەوەى گۆڕان لە حکومەتى هەرێم بریتییە لە وەزیرانی دارایی و ئابوورى، کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، ئاوەدانکردنەوە، پیشەسازیى و بازرگانی. هەروەها پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشیان هەیە.

 دیارترین بەشداریی بزووتنەوەى گۆڕان لە حکومەتى خۆجێیی لە سنورى پارێزگاى سلێمانى بوو، باڵاترین پۆستى کارگێڕى بەدەستەوەیە کە پارێزگارە.

En az 10 karakter gerekli