وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لەبارەی دانانەوەی باج لەسەر كارتی مۆبایل روونکردنەوە دەدات
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لەبارەی دانانەوەی باج لەسەر كارتی مۆبایل روونکردنەوە دەدات

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لەبارەی دانانەوەی باج لەسەر كارتی مۆبایل روونکردنەوە دەدات

هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، باج لەسەر باڵانسی مۆبایل و کارتی ئینتەرنێت داناندرێت.

ئایار 21, 2023 08:34
وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لەبارەی دانانەوەی باج لەسەر كارتی مۆبایل روونکردنەوە دەدات
0

لایک

هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، باج لەسەر باڵانسی مۆبایل و کارتی ئینتەرنێت داناندرێت.

هەیام یاسری لەبارەی دانانەوەی باج لەسەر کارتی مۆبایل و ئەنتەرنێت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزیری پەیوەندییەکان ئاماژەی بەوە دا، پرۆژەیاسای بودجە كە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە، هیچ دەقێكی تێدا نەبووە كە داوا بکات باج لەسەر باڵانسی مۆبایل و کارتی ئینتەرنێت دابنرێتەوە.

وتیشی، حکومەت پابەندە بەو بڕیارەی پێشتر لەم بارەیەوە دەریكردوە كە هیچ جۆرە باجێك لەسەر باڵانسی مۆبایل و كارتی ئینتەرنێت دانەنرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli