وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ته‌مویلی پاره‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می ٢٠٢٦ـی مووچه‌خۆران بكه‌ین.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای هه‌وڵ و به‌دواداچوونه‌كانی تیمه‌كانی وه‌زاره‌تمان بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی (كانونی دووه‌می فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، له ئێستادا سه‌رجه‌م ڕێكاره ئیداری و ژمێریاریه‌كان له فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ته‌واو كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی ته‌مویله‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له نزیكترینكاتدا ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكه‌ین.