پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردوە، ئەمڕۆ شاندێکی پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئەندامێتی جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و ژماریەکی تر لە وەبەرهێنەر و پیاوانی کار سەردانی دەکات.
باسی لەوەشکردوە “ئامانجی سەردانەكە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وەبەرهێنان و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر و سوود وەرگرتنە لە ئەزمونی سعودیە”.
ئەوەشی روونكردۆتەوە، شاندەكەی هەولێر لەسەردانەكەیدا بۆ سعودیە، لەگەڵ وەزیری بازرگانی، وەزیری وەبەرهێنان، ئەمیری ریاز و نوێنەرانی کۆمپانیا سعودییەکان کۆدەبێتەوە”.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، شاندەکەی پارێزگای هەولێر چوار رۆژ لە سعودیە دەمێننەوە و هانی کۆمپانیا سعودییەکان دەدەن بۆئەوەی وەبەرهێنان بهێننە هەولێر و هەرێم.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت