سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد

سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد

حوزه‌یران 8, 2024 10:16
سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد
0

لایک

سعودییە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزی دیاری کرد و رۆژی شەممە 15ـی حوزەیرانی 2024 حاجییان لە کێوی عەرەفە دەوەستن بۆ بەجێگەیاندنی گەورەترین روکنی حەج.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی حوزەیرانی 2024 دادگای باڵا لە سعودیە رایگەیاند، سبەینێ یەکەم رۆژی مانگی زولحجەیە و جەژنی قوربانی پیرۆز دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە 16ـی حوزەیرانی 2024.

بەم شێوەیە وەستان لە کێوی عەرەفە رۆژی شەممە 9ـی زولحجەیە کە هاوتایە لەگەڵ 15ـی حوزەیران و یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیش رۆژی یەکشەممە دەبێت.

En az 10 karakter gerekli