فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق: سنوورەکانی وڵات لەژێر کۆنتڕۆڵن

فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق: سنوورەکانی وڵات لەژێر کۆنتڕۆڵن

ئازار 7, 2026 14:26
فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق: سنوورەکانی وڵات لەژێر کۆنتڕۆڵن
0

لایک

فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، ڕایگەیاند کە سەرجەم سنوورەکانی وڵات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کراون و لەژێر چاودێرییەکی ئەمنیی ورددان.

ئەمڕۆ شەممە، ٧ـی ئادار ٢٠٢٦، محەمەد سەکەر، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە سنووری سووریا بە درێژی ٦٢٠ کیلۆمەتر بەهۆی قەڵا ئەمنییەکان و سیستەمی چاودێری پێشکەوتوو بە تەواوی پارێزراوە و هیچ دزەکردن و قاچاخچێتییەک لەو ناوچانەدا بوونی نییە، هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە هەماهەنگییەکی باڵا لە نێوان سوپا و حەشدی شەعبی و هێزە هەواڵگرییەکان هەیە بۆ پاراستنی پشتێنەی سنووری.

سەبارەت بە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگاکانی هەولێر (ئەربیل)، سلێمانی و هەڵەبجە، محەمەد سەکەر ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش ناوچەکەیان بەهێزتر کردووە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە دزەکردن بەرەو ئێران دەکەن ڕەت کردەوە.

هاوکات ئاماژەی بە سەقامگیری سنوورەکانی تری وەک واست و میسان و بەسرا کرد. لە بەشێکی تری قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ کوێت، ئوردن و سعوودیە لە باشترین دۆخی ئەمنیدان و بە شێوەیەکی نموونەیی کۆنتڕۆڵ کراون، وتیشی کە هەر هێزێک لە دیوی سووریاوە کۆنتڕۆڵی سنوورەکان بگرێتە دەست، عێراق بەپێی یاسا و بەو شێوەیەی خزمەت بە بەرژەوەندییە دووقۆڵییەکان بکات مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.

En az 10 karakter gerekli