مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، جه‌خت له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی سنجار وه‌كو خۆی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه و دەشڵێت، به‌هۆی خۆسه‌پێنی میلیشا و هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا له سنجار، دۆخی ده‌ڤه‌ره‌كه ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ 10 ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی ئێزدی له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری تێده‌په‌ڕێت، كه له ئه‌نجامی هێرش و په‌لاماری دڕندانه‌ی تیرۆریستانی داعش، هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، كۆمه‌ڵكوژكران و ده‌یان هه‌زاری دیكه‌ش بێسه‌روشوێن و ئاواره بوون”.
راشیگه‌یاندووه، “هه‌رچه‌نده 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م تاوانه تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به داخه‌وه، ئیش و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی خوشك و برایانی ئێزیدی كۆتاییان نه‌هاتوه و هێشتاش ژماره‌یه‌كی زۆریان بێسه‌روشوێنن و به‌هۆی خۆسه‌پێنی میلیشا و هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا له شه‌نگال، دۆخی ده‌ڤه‌ره‌كه ئاسایی نه‌بوه‌ته‌وه و ئاواره‌كان نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان”.
ده‌شڵێت، “له‌م یاده‌دا، قوربانیدانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی مه‌سعود بارزانی له ڕزگاركردنی شه‌نگال به‌رز ده‌نرخێنین و به‌ڕێز و پێزانینه‌وه لێی ده‌ڕوانین”.
مه‌سرور بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناله‌باری شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری و كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی خوشك و برا ئێزدییه ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانیان خۆش بكرێت، بۆیه جه‌خت له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شه‌نگال وه‌كو خۆی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه و پاراستن و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش بدرێته ده‌ست خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی شه‌نگال”.