سیستەمی نوێی تاقیکردنەوەی تیۆری بۆ مۆڵەتی شۆفێری خرایە بواری جێبەجێکردنەوە

سیستەمی نوێی تاقیکردنەوەی تیۆری بۆ مۆڵەتی شۆفێری خرایە بواری جێبەجێکردنەوە

حوزه‌یران 24, 2025 18:05
سیستەمی نوێی تاقیکردنەوەی تیۆری بۆ مۆڵەتی شۆفێری خرایە بواری جێبەجێکردنەوە
1

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە سیستەمی نوێی تاقیکردنەوەی تیۆری بۆ مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بە فەرمی خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم سیستەمە نوێیە لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان – عێراق یەکخراوە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە پەسەند کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ یەکەم تاقیکردنەوەی تیۆری بەپێی سیستەمی نوێ بۆ خوازیارانی مۆڵەتی شۆفێریی جۆری (B) لە سلێمانی بەڕێوە چوو.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەپێی سیستەمە نوێیەکە تاقیکردنەوەکە لە 25 پرسیار پێک دێت و پێویستە فێرخواز لانیکەم وەڵامی 20 پرسیاریان بە دروستی بداتەوە، بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک تەنیا یەک خولەک کات هەیە و ئەنجامی تاقیکردنەوەکە (دەرچوون یان دەرنەچوون) ڕاستەوخۆ لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکە دەردەکەوێت.

هاوکات هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە: چەند رێکارێکی نوێ گیراونەتەبەر، لەوانە پێویستە فێرخواز پێش چوونەژوورەوە بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری و باجی نووسینگەی پێ بێت و مۆبایلەکەی داخراو بێت، بۆ رێگریکردن لە گزیکردن، هەروەها پرسیاری هەر کۆمپیوتەرێک جیاوازە لەوانی تر.

بەڕێوەربەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریشی دا لەوەی هەر فێرخوازێک سەرپێچی بکات یان هەڵسوکەوتی نەشیاو ئەنجام بدات، بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەموو مامەڵەکانی مۆڵەت رادەگیرێت.

En az 10 karakter gerekli