هەرەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا دەکرێت

هەرەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا دەکرێت

شوبات 8, 2024 09:01
هەرەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا دەکرێت
0

لایک

هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر بەغدادی پایتەختی عێراق و کوژرانی فەرماندەیەکی حیزبوڵڵای عێراق کاردانەوەی بەدوای خۆیدا، نەیارانی ئەمریکاش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکەن.

پاش هێرشەکە، حیزبوڵلای عێراق لە راگەیەندراوێکدا بە فەرمی کوژرانی ئەبوباقر ساعدیی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند” یەکێک لە سەرکردەکانیان لەهێرشى هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکا لە بەغداد کوژراوە.”

هاوکات بزووتنەوەی نوجەبا لە عێراق لەبەرامبەر کوژرانی ئەو فەرماندەیەی حیزبوڵادا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات و دەڵێت “ئەم تاوانانە بێسزا نابن و لە کاتی گونجاودا وەڵاممان دەبێت”

لەلایەکی دیکەوە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە داوای کشانەوەی بەپەلەی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق دەکات و دەڵێت “پێویستە عێراق داواکاریی فەرمی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش بکات بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان”.

تەحسین خەفاجی، بەرپرسی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمریکای کرد و رایگەیاند “هێرشەکانی ئەمریکا لە بەغداد هەموو رێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا تێکدەدات”

دەشڵێت: ئەم هێرشانە دەستدرێژییەکی ئاشکرایە و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراقە.

En az 10 karakter gerekli