ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.1.5 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی دۆخی وەرزش و پەرەپێدانی تۆپى پێ بە شێوەیەکى گشتیى لە کوردستان و شاری هەولێر (ئەربیل) بە تایبەتی کرا و تەئکید لە گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردولا کرایەوە.
لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، دۆخی وەرزش و لاوان لە هەرێم و عێراق و پێویستی بە هێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکان تاوتوێ کرا و جەختی لە گرنگیی کارکردن بۆ ڕێکخستن و بەشداریکردن و ئەنجامدانی چالاکی و پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتیی وەرزشی لە هەولێرى پایتەخت و باشتر و چاکتر بەرێوەچوونى خولی ئهستێرهكانی عێراق کرایەوە.
لە کۆتاییدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، سوپاسى پارێزگارى هەولێر (ئەربیل)ى کرد بۆ پێشوازییەکەى و خواست و ئامادەیی خۆشیى بۆ هاوکاریکردنی وەرزش و پەرەپێدانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمى کوردستان – عێراق دووپاتکردەوە.