قەیرانەکانی یانەی هەولێر (ئەربیل) بەرەو کوێ دەڕوات و چی بەسەردێت

قەیرانەکانی یانەی هەولێر (ئەربیل) بەرەو کوێ دەڕوات و چی بەسەردێت

كانونی یه‌كه‌م 23, 2024 18:13
قەیرانەکانی یانەی هەولێر (ئەربیل) بەرەو کوێ دەڕوات و چی بەسەردێت
0

لایک

سەمیر بابۆ ڕاهێنەری یانەی هەولێر (ئەربیل) لە چاوپێكەوتنێك ڕایگەیاند، ڕەنگە یارییەكەی سبەی بەرامبەر موسڵ دوایین یاریی ئەو ڕاهێنەرە بێت وەكو راهێنەری یانەی هەولێر (ئەربیل)، دەشڵێت: چیتر بەرگەی ئەو هەموو قەیرانە دەستكردە ناگرم كە مەبەست دروست كراوە.

سەمیر بابۆ راهێنەری یانەی هەولێر (ئەربیل) وەرزی ڕابردوو توانی یانەكە لە مەترسی دابەزین ڕزگار بێت و ئەمساڵیش تاڕادەیەك لە پلەكانی سەرەوەی ریزبەندی نزیكە، پێش یارییەكەی سبەی هەولێر (ئەربیل) لە جامی عێراق بەرامبەر یانەی موسڵ، بابۆ ڕایگەیاند رەنگە ئەوە دوایین یاریی ئەو بێت وەكو ڕاهێنەری یانەی هەولێر (ئەربیل)، دەشڵێت: لە هەموولایەك توڕەم، داوا حكوومەت و پارێزگاری هەولێر و لایەنی پەیوەندیدار دەكەم بێن كێشەكانی یانەی هەولێر (ئەربیل) لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكەن.

بابۆ هێمای بۆ ئەوەش كرد هیچ تەحەموولێكی نەماوە و ناتوانێت بەم دۆخە بەردەوام بێت، لەم بارەیەوە دەڵێت: لە جیاتی ئەوەی ئێستا خۆمان بۆ گواستنەوەی زستانە ئامادە بكەین و بیر لە گۆڕانكاری بكەینەوە، كەچی بابەتی هەڵبژاردنیان بەمەبەست هێناوەتە پێشەوە، لە كاتێكدا ئیدارەی ئێستای یانەی هەولێر (ئەربیل) كەشێكی دەروونی باشیان دروست كردووە دەكرا لەم كاتەدا ئەم دۆخە دروست نەكرابا، دواتر هەر ستافێكی دیكە دەهات پەیوەندی بە منەوە نەبوو، لای من تەنیا خەمی تیپەكەیە، چونكە بەم دۆخە خراپە ناتوانم لەوە زیاتر بەردەوام بم.

بابۆ وتیشی: زیاتر لە 52 ڕۆژە یاریزانەكانم مووچەیان وەرنەگرتووە، لە جیاتی بێن كێشەی مووچە و دارایی یاریزانەكانم چاك بكەن، بابەتی هەڵبژاردنیان هێناوەتە پێشەوە و دۆخێكی ناجێگیریان دروست كردووە، رۆژانە بۆ كۆكردنەوەی دەنگ و هەڵبژاردن لە 50 لاوە پەیوەندی بە یاریزانەكان دەكەن و دۆخێكی ناجێگیرییان لەنێو یانەكە دروست كردووە و كاریگەری لەسەر لایەنی هونەری تیپەكەم دەبێت و دواجار من دەبمە قوربانی.

سەمیر بابۆ وتیشی: من زیاتر لە 3 مانگ بوو تا بەرەبەیان نەخەوتووم بۆ ئەوەی تیپەكە سەرلەنوێ بنیات بنێینەوە، تەنانەت زیاتر لە مانگێكە نەمتوانیوە دووجار سەردانی دایكم بكەم، گیان و ڕۆحم بۆ ئەو شارەیە، بەڵێنم دابوو تیپێك بۆ ساڵی داهاتوو دروست بكەم كە ڕكابەری نازناوەكە بكات، بەڵام بەو هەموو پیلان و خەمی شەڕە كورسییە مەحاڵە بتوانم دۆخی تیپەكە لەڕووی هونەرییەوە بەرەو باشتر ببەم.

سەمیر بابۆ، پێشتر وەكو یاریزان نزیكەی 20 ساڵ یاریی بۆ سەرجەم ئاستەكانی یانەی هەولێر (ئەربیل) كردووە، وەكو ڕاهێنەریش نازناوی خولی لاوان و نایابی كوردستان لەگەڵ یانەی هەولێر (ئەربیل) بردووەتەوە، نزیكەی ساڵێكە وەكو ڕاهێنەری یانەی هەولێر (ئەربیل) بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق دەست بەكار بووە.

En az 10 karakter gerekli