پیت هیگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، ئاسمانی ئێرانیان بە تەواوی كۆنتڕۆڵكردووە و هێزی دەریایی ئەو وڵاتەشیان لەناوبردوە. دەشڵێت، “پێویست ناكات ئێمە هێزی زەمینی بنێرین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو وڵاتە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ـی ئاداری ٢٠٢٦، پیت هیگسێت، لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەمریکا سەرکەوتوو دەبێت. بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە، وێرانکەر و بەبێ بەزەیی. ئێمە تەنها چوار ڕۆژە لەمەداین و ئەنجامەکان سەر سوڕهێنەر بوون. لە ڕاستیدا مێژویین”.
هیگسێت وتی، “لە کەمتر لە هەفتەیەکدا”، ئەمریکا و ئیسرائیل کۆنترۆڵی تەواوی ئاسمانی ئێران دەكەن. “ئەمە بەو مانایەیە کە ئێمە بە درێژایی ڕۆژ و شەو لە ئاسمانین، موشەکەکان و بنکەی پیشەسازی بەرگری ئێران دەدۆزینەوە و دیارییان دەکەین و کۆتاییان پێدەهێنین. سەرکردەکانیان و سەرکردە سەربازییەکانیان دەدۆزینەوە و دیارییان دەکەین”.
وەزیری بەرگری ئەمریكا باسی لەوەشكرد، هێزی دەریایی ئێران بەتەواوی لەناوبراوە و كۆتاییهاتەوە، لەگەڵ ئیسرائیل دەتوانین ئێران كۆنتڕۆڵ بكەین. لەگەڵ ئەوەشدا ٨٦% توانا مووشەكییەكانی ئێران دابەزیووە.
وتیشی، “ئێران ڕووبەڕووی فشارێكی زۆر بووەتەوە و پێویست ناكات ئێمە هێزی زەمینی بنێرین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو وڵاتە. هەروەها سوپای پاسدارانیش بە توندی كراوەتە ئامانج.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا