ئەمڕۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بۆ ئەم ساڵی خوێندن ملیۆنێک و 923 هەزار قوتابی لە هەرێمی کوردستاندا هەن.
ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم زه‌نگی نوێی ساڵی خوێندن لێدرا، له دواناوه‌ندی تێكه‌ڵاوی گوندی كۆری له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم زه‌نگی ساڵی نوێ لێدرا، لە سلێمانیش بەهەمانشێوە لە خوێندنگەی كچانی سلێمانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.
به‌هۆی دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی مانگی (ته‌ممو/7)ه‌وه له به‌شێكی زۆر له خوێندنگا‌و و قوتابخانه‌كانی سنووری هه‌ردوو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی بایكۆتی خوێندن ده‌ستیپێكردووه، بەوتەی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان، ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و بایكۆت دەستپێدەكەن تا ئەوكاتەی مووچەكانیان پێدەدرێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، زۆرترین رێژەی قوتابیان لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تۆمارکراون کە ژمارەیان دەگاتە 158 هەزار قوتابی و کۆی گشتیی ژمارەی قوتابیان ملیۆنێک و 923 هەزار قوتابییە؛ بە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتییەوە..