فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بڕیار خەلیل، بەرێوەبەری باجی دەرامەتی هەولێر دوو رایگەیاندوە، “لەچوارچێوەی هەوڵدان بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروباری حکومەت، سیستەمی ئەلیکترۆنی سکاڵاکردنمان داناوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات و بەشێوەیەکی خێرا سکاڵاکان بگەنە دەستمان”.
وتیشی، “دانانی بارکۆدێک بۆ هەریەک لە فەرمانبەرەکان، وایکردوە ئەدایەکی زۆرباشیان هەبێت، کاریگەریی زۆری لەسەریان هەبووە و کارەکان بەشێوەیەکی خێراتر بەڕێدەکرێن، خەڵکیش زۆر ڕازین”.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەکاتی تۆمارکردنی سکاڵا، هیچ زانیارییەکی سکاڵاکار دیار نابێت و تەنیا کار لەسەر تێبینی و گلەییی هاووڵاتییان دەکەن.