وەزیری بەرگری عێراق: هێزەكانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزیری بەرگری عێراق: هێزەكانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان

وەزیری بەرگری عێراق: هێزەكانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان

كانونی دووه‌م 26, 2024 15:06
وەزیری بەرگری عێراق: هێزەكانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان
0

لایک

وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، هێزەكانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان. دەشڵێت، لە گفتوگۆكانیاندا لەگەڵ ئەمریکا كاتی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان دیاریدەکەن.

سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لیژنەی سەربازی باڵای عێراقی و ئەمریكی لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆكانی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستپێدەكات و كاتی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان دیاریدەكرێت.

ئەوەشی خستەروو، هەر لە گفتوگۆکاندا بنیادنانی پەیوەندی هاوبەش لەنێوان عێراق و ویلایەتەیەكگرتووەكان و وڵاتانی هاوپەیمانان لە بواری سیاسی و ئابووری و سەربازی باس دەکرێت.

هەر ئەمڕۆ، سابرینا سینگ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد، حکومەتی عێراق دوای لینەکردوون هێزەکانیان لە وڵاتەکە بکشێننەوە و چەند شارەزایەکی سەربازی تاوتوێی تواناکانی گرووپە چەکدارەکان و توانا سەربازییەکانی سوپای عێراق و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی گرووپە چەکدارەکان دەکەن و دواتر راپۆرتێک دەدەنە لیژنەی باڵای سەربازی ئەمریکا و عێراق.

En az 10 karakter gerekli