وەزیری تەندروستی: کۆنتڕۆڵی دەرمانمان کردووە

وەزیری تەندروستی: کۆنتڕۆڵی دەرمانمان کردووە

كانونی دووه‌م 12, 2024 13:27
وەزیری تەندروستی: کۆنتڕۆڵی دەرمانمان کردووە
0

لایک

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کێشەی نەبوونی دەرمان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە وەک یەکە، وەزیری تەندروستی هەرێمیش دەڵێت، کۆنتڕۆڵی دەرمانیان لە بازاڕەکان کردووە.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، پرۆژەی چاکسازی لە کۆنتڕۆڵکردنی دەرمان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان سەرکەوتوو بووە و توانیویانە کۆنتڕۆڵی بازار بکەن.

وتیشی، لە ساڵی 2024 ئاستی دابینکردنی دەرمان و خزمەتگوزاری تەندروستی لە نەخۆشخانەکان دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.

هاوکات، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، هاوکاری و هەمانگی باشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە، کێشەی نەبوونی دەرمان هاوشێوەی هەرێم، لە هەموو پارێزگاکانی عێراقیش هەیە و هەوڵدەدەن چارەسەری ئەو گرفتە بکەن.

En az 10 karakter gerekli