داوا لە سوودانی دەکرێت پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە پۆستەکەی دووربخاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • داوا لە سوودانی دەکرێت پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە پۆستەکەی دووربخاتەوە

داوا لە سوودانی دەکرێت پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە پۆستەکەی دووربخاتەوە

ته‌مموز 26, 2023 19:11
داوا لە سوودانی دەکرێت پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە پۆستەکەی دووربخاتەوە
0

لایک

هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق داوا لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات کۆتایی بە ئەرکی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی بهێنێت و جێگرەوەیەکی بۆ دابنێت، بەهۆی شکستییەوە لە ڕێگریکردن لە قاچاغچێتی دراو و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار.

هادی سەلامی لە نوسراوێکدا کە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراقی ناردوە، رایگەیاند، “داواتان لێدەکەم کە رێوشوێنی بنەڕەتی بگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە راسپاردنی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە ئەرکەکەی، کە بەپێی ماددەی (13)ـی یاسای بانکی ناوەندی ژمارە (56)ـی ساڵی 2004 کە تیایدا هاتووە، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە پلەی وەزیر دادەمەزرێت لەسەر پێشنیاری سەرۆک وەزیران و ئەنجومەنی وەزیران”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی “خراپ بەڕێوەبردنی پارێزگاری راسپێردراوی و بێتوانایی لە کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕی هاوتەریبدا، هەروەها نەگرتنبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بانکە عێراقییەکان کە بەهۆی قاچاغچێتی دۆلار و سپیکردنەوەی پارەکەوە لەلایەن ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، داوای دورخستنەوەی عەلی عەلاق دەکەین”.

دوای ئەوەی محەمەد شیاع سوودانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەرگرت، عەلی عەلاق-ـی گەڕاندەوە بۆ پۆستەکە کە لە کابینەی پێشتردا بە واژۆی مستەفا کازمی خانەنشین کرابوو، هەرچەندە عەلاق دژایەتی خۆی راگەیاندوە بەڵام نەیتوانیوە سەرکەوتوبێت لە رێگریکردن لە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار”.

En az 10 karakter gerekli