پێنج ئەندامی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە هەرێم دەستگیرکران

پێنج ئەندامی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە هەرێم دەستگیرکران

ئایار 6, 2025 21:08
پێنج ئەندامی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە هەرێم دەستگیرکران
0

لایک

لەدوو چالاکیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و کاری هاوبەش لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان حکومەتی عێراق، لەجەوەڵ بۆر مۆڵگەکانی رێکخراوری تیرۆریستانی داعشیان خاپوورکرد و دواتر لەئۆپراسیۆنێکدا (5) تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەچالاکی یەکەمدا، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراقی مۆڵگەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان لەناوبرد.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی 2025/4/25 لە سنووری پارێزگای کەرکووک ناوچەی جەوەڵ بۆر و دەوروبەری کێوماڵ کرد و مۆڵگەکانی رێکخراوی تیرۆریستانی داعشیان خاپوور کرد، لەئۆپراسیۆنەکەدا دەست بەسەر بڕێک ماددە و بەڵگەنامەدا گیرا.

هاوکات ئاشكراشی كردووە، لەچالاکی دووەمدا، لەڕۆژانی 2025/4/30 تا 2025/5/4 لەسەر بنەمای بەدواداچوون و زانیارییە هەواڵگرییەکان لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، توانیان (5) تیرۆریستی ئەندامی چالاکی رێكخراوی تیرۆریستانی داعش، کە بەمەبەستی خۆ ڕێکخستنەوە ڕوویان لەناوچەکە کردبوو، لە سنووری ناوچەکانی (کەلار، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، سلێمانی ) دەستگیربکەن، تیرۆریستان بە ماددەکانی ( 4،2 )ی تیرۆر داواکراوبوون.

En az 10 karakter gerekli