ئەردۆغان تێچووی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا ئاشکراکرد
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • ئەردۆغان تێچووی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا ئاشکراکرد

ئەردۆغان تێچووی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا ئاشکراکرد

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا راگەیاند، کۆی تێچووی قەرەبووی زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیەی کە لە 6ی (شوبات/2)ی باشووری تورکیای گرتەوە، بە 104 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ته‌مموز 13, 2023 19:14
ئەردۆغان تێچووی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا ئاشکراکرد
0

لایک

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، کۆی تێچووی قەرەبووی زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیەی کە لە 6ی (شوبات/2)ی باشووری تورکیای گرتەوە، بە 104 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیامێکی ڤیدیۆیی کە لە کۆنفڕانسی بەرلین سەبارەت بە بومەلەرزەکەی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی ژوور و بۆرسەکانی تورکیا لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەڵمانیا لە بەرلینی پایتەخت بەڕێوەچوو رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی لابردنی پاشماوەی ئەو بومەلەرزەیە تەواو بووە و کارەکان بەردەوامن بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون لەو ناوچانەی کە دوورن لە مەترسی بومەلەرزە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی (تشرینی یەکەم/11)ی ئەمساڵەوە خانووی نوێ ڕادەستی هاوڵاتیان دەکرێت، لە ماوەی ساڵی یەکەمی درووستکردندا 319 هەزار خانوو ڕادەستی هاوڵاتیان دەکرێن، ئامانجی حکومەتیش دروستکردنی 650 هەزار خانووە لەو شارانەی مەترسی بومەلەرزەیان کەمترە.

سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لەوەشکرد، کۆی تێچووی زیانەکانی بومەلەرزەکە بە 104 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و هیوای خۆی دەربڕی کە بە پاڵپشتی دۆستان ئەم بارگرانییە تێپەڕ ببێت.

سەرۆکی تورکیا سوپاسی ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیای کرد، کە لە ڕێگەی بەشداریکردنی لە پەیامێکی ڤیدیۆیی پاڵپشتی خۆی بۆ کۆنفڕانسەکە دەربڕیووە، هەروەها سوپاسی هەموو وڵاتانی ئەوروپیی کرد کە بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن و وتی، “هەرگیز هاوکاری وڵاتانی دۆست و برایان لە هەموو جیهانەوە لەبیرناکەین کە لەکاتی بومەلەرزەکە و دوای ئەوەش هاوکاریان کردووین”.

لە 6ی شوباتی 2023 دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر باشووری تورکیا و باکووری سووریای گرتەوە، بەوهۆیەوە دەیان هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و سەدان هەزاریش برینداربوون.

En az 10 karakter gerekli