کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکرایەوە

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکرایەوە

نیسان 22, 2023 10:52
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکرایەوە
1

لایک

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شه‌ممه‌22ی4ی2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ کشانەوەى  تۆز و خۆڵ و زیاد بوونى مەودای بینین لە کاتەکانى نیوەڕۆ وە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم. 

 له‌باره‌ی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش 23- 4- 2023، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە لە ناوچەى جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانى باشور و  سلێمانى و هەڵەبجە .


وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،  پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی رۆژی پێشوو بە (1-2) پلە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بێجگە لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کە پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 
هەولێر : 26 
سلێمانی : 23
دهۆک : 25 
هەڵەبجە : 24
زاخۆ : 26
سۆران :22
گەرمیان : 31

En az 10 karakter gerekli