سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاووتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هەرێم ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 26ـی ته‌ممووزی 2023) محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ جنین هینیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه. به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی دواپێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه كرد.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هەرێم و كاری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقییان كردووه.