شی جینپینگ بۆ جاری سێیەم بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • شی جینپینگ بۆ جاری سێیەم بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرایەوە

شی جینپینگ بۆ جاری سێیەم بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرایەوە

لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە پۆستی سەرۆکی لێژنەی سەربازی ناوەندی چینی بەدەستهێنا

ئازار 10, 2023 09:35
شی جینپینگ بۆ جاری سێیەم بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرایەوە
0

لایک

ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چین لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ هەینی بە کۆی دەنگ “شی جینپینگ”ـیان وەک سەرۆکی چین بۆ سێیەمین خولی پێنج ساڵە هەڵبژاردەوە.

شی جینپینگ سەرەڕای ئەوەی بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بۆ جاری سێیەم وەکو سەرۆکی چین هەڵبژێردرا، لەهەمانکاتیشدا لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە پۆستی سەرۆکی لێژنەی سەربازی ناوەندی وڵاتەکەی بەدەستهێنا کە دووەم پۆستی گرنگە لە دەسەڵاتی وڵاتەکەدا.

ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانتاران بەجۆرێک بوو کە سەرجەم دەنگەکان لەبەرژەوەندی شی جینپینگ بوون، کە دوو هەزار و 952 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە سفر دەنگی نەخێر و سفر دەنگی بێلایەن توانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بۆخۆی مسۆگەر بکات.

بەم شێوەیە شی جینپینگ تەمەن 69 ساڵ بووە یەکەم سەرۆکی چین کە بۆ سێجار سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کردبێت، دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە مانگی ئاداری 2013 بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا و لە مانگی ئاداری 2018ـش بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرایەوە.

هاوکات، شی جینپینگ لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022ـشدا، بۆ ماوەی پێنج ساڵ پۆستی سەرۆکایەتی حیزبی شیوعی چینی وەرگرت.

En az 10 karakter gerekli