نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بە جێگیری مایەوە

نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بە جێگیری مایەوە

ئازار 6, 2023 09:55
نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بە جێگیری مایەوە
0

لایک

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بە دابەزین دەستیپێکرد و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە کە بەرپرسانی حکومەتی چین بۆ ساڵی 2023 گەشەی ئابووریی 5%یان پێشبینی کردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 06-03-2023، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 50 سەنت دابەزی و بە 85 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. هەروەها بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 46 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 79 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

هاوکات، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیک 1855 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli