بوومەلەرزەیەک لە کەنداوی ئیسکەندەروونی هاتای لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست بەگوڕی 4.5 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.
سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD) رایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکە 4.5 پلە بووە و دەزگای بوومەلەرزەزانیی قەندیلـلیی تورکیاش گوڕی بوومەلەرزەکەی بە 4.8 پلەی رێختەر تۆمارکردووە.
ئافاد بڵاویشیکردەوە، کاتژمێر 23:49 رۆژی یەکشەممە 5ی ئاداری 2023، لە ناوچەیەکی نزیک شارۆچکەی پایاسی سەر بە پارێزگای هاتای بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە بە پێوەری رێختەر روویداوە کە کەنداوی ئیسکەندەروون چەقی بوومەلەرزەکە بووە و لە قوڵایی 5.39 کیلۆمەتر تۆمارکراوە.
لە کاتێکدا ئەمڕۆ مانگێک بەسەر بوومەلەرزەکانی مەراش تێپەڕ دەبێت، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 46 هەزار کەس لە تورکیا، پاشلەرزەکان هێشتا بەردەوامن.