دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغە دەکات

دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغە دەکات

ئازار 4, 2023 15:42
دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغە دەکات
0

لایک

دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی خواردنەوە کحولییەکانی بۆ عێراق دەرکرد.

ئەمڕۆ شەممە 4ـی ئاداری 2023، دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق بڕیاریدا هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە بۆ نێو وڵاتەکە قەدەغە بکات و دەڵێت، بڕیارەکە پاڵپشتە بە یاسای داهاتی شارەوانییەکانی ژمارە 1ـی ساڵی 2023 کە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق ژمارە (4708)ـی بڵاوبووەتەوە.

وەزارەتی دادی عێراق رۆژی، 20-02-2023، ژمارە 4708ـی رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکردەوە کە ژمارەیەک یاسای پەسەندکراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی تێدابوو، یەکێک لەوانە یاسای داهاتی شارەوانییەکانە کە لە رۆژی 26ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2016 پەسەندکراوە و دوای زیاتر لە شەش ساڵ لە پەسەندکردنی دەقەکەی بڵاوکرایەوە.

مادەی 14ـی یاساکە ناکۆکیی دروستکردووەتەوە، لەو مادەیەدا هاتووە: “هاوردەکردن، دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە قەدەغە دەکرێت”. بڕگەی دووەمی ئەو مادەیەش سزای بۆ ئەو کەسانە دیاریکردووە کە پێچەوانەی ئەو دەقە کاردەکەن و سزای دارایی دیاریکراوە کە لە 10 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 25 ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت.

En az 10 karakter gerekli