بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەندێک ناوچەی سنووری ئەگەری بارینی نمە باران هەیە و لەم دوو رۆژەدا پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو 4 – 5 پلە دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی، کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی سێشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (4-5) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک : 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە