تۆمه‌تبارانی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌ستگیركران

تۆمه‌تبارانی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌ستگیركران

كانونی دووه‌م 22, 2024 08:48
تۆمه‌تبارانی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌ستگیركران
0

لایک

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوی تەقەکردنەکەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژە بەوەش دەکات، “لە هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس، هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکران”.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو کاتژمێر 10:00 بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، رووبەرووبوونەوەی چەکداری روویدا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی کارمەندێکی پۆلیس و برینداربونی دوو کارمەندی دیکە.

En az 10 karakter gerekli