بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێکرد

بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێکرد

تشرینی دووه‌م 1, 2023 08:47
بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێکرد
0

لایک

لە كاتژمێر 12ی شەوەوە هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستیپێکرد.

بڕیارە لە 18ی كانونی دووەمی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق جگەلە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە 1ی تشرینی دووەمەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات و تا رۆژێك بەر لە رۆژی دەنگدان بەردەوام دەبێت.

لە كەركوك لایەنە تورکمانییەکان، هاوپەیمانیی ‘بەرەی یەکگرتووی تورکمانی عێراقی’ـان پێكهێناوە، كە ژمارەكەی بۆ هەڵبژاردن 109یە.

بڕیارە ڕۆژی 18ـی 12ـی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە بەشداریی 39  هاوپەیمانییەتی، 29 پارت و 66 بەربژێر بەڕێوە بچێت.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە دەچێت و 23 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

 

 

 

En az 10 karakter gerekli