دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كازاخستان ده‌چێته پاڵ “رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌براهام” و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان تره‌مپ و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و كاسم جۆمارت تۆكایێڤ، سه‌رۆككۆماری كازاخستان هات.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كازاخستان “یه‌كه‌م وڵاته له خولی دووه‌ممدا كه په‌یوه‌ندی به ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌براهامه‌وه كردووه، زۆر وڵاتی دیكه‌ش هه‌ن كه هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی به رێكه‌وتنه‌كه‌وه بكه‌ن، وڵاته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان و سه‌ركرده نایابه‌كان په‌یوه‌ستبوونیان به ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌براهام پشتڕاستكردوه‌ته‌وه”.
تره‌مپ ده‌شڵێت، “هه‌ندێك له پێنج وڵاتی ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌چنه پاڵ ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌براهام”.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا به میدیاكانی ئه‌مریكایان ڕاگه‌یاندووه، “راگه‌یاندنی په‌یوه‌ندیكردنی كازاخستان به ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌براهام به ئامانجی باشتركردنی پێگه‌ی ئیسرائیله له جیهانی عه‌ره‌بی و موسڵمانان دوای شه‌ڕی غه‌ززه”.
ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌براهام بریتین له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه، به نێوه‌ندگیری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆتایی یه‌كه‌م خولی خۆیدا له ساڵی ٢٠٢٠، ئه‌وانیش ئیمارات، به‌حره‌ین، سودان و مه‌غریب.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی