شەوی رابردوو شاندێكی دەستەی گشتی چاودێری دارایی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی و به‌مه‌به‌ستی وردبینی له داهات و خه‌رجیه‌كانی شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی 2023ی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته هه‌ولێر.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیا عێراقیەکان، شاندێكی دەستەی چاودێری دارایی عێراق شەوی رابردوو به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانی شانده‌كه وردبینیكردنه له‌داهات و خه‌رجی شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی 2023 و بڕیاریشه سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ سامانه سروشتیه‌كان بكات.