پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە ئەندامی گروپێكی ناو سۆشیال میدیا بووە و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە ژنان كردبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دوای تۆكماركردنی سكاڵا لەلایەن ئافرەتێكەوە لەسەر تۆمەتبارێك كە كە لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پەیوەندی پێوەكردووەو دواتر بە بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ هەڕەشەی لێكردووە، هێزەكانیان توانییان تۆمەتبارەكە بەناوی (ب.ب) تەمەن 22 ساڵ، دەستگیربكەن.
دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە، پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر مۆبایلەكەیدا گرتووە، كە نزیكەی 180 ڤیدیۆی ئامادەكراوی تێدابووە و بەنیاز بوو وەك هەڕەشەكردن لە ئافرەتانی دیكە لە گرووپ و پەیجەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بڵاویان بكاتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە سەرپەرشتیاری گروپی پەیجەکانی ‘گۆڤەند سی تی ئێس’ـە.