فوئاد حوسێن: یەکێتیی ئەوڕووپا هەمیشە یارمەتیدەری عێراقییەکان بووە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فوئاد حوسێن: یەکێتیی ئەوڕووپا هەمیشە یارمەتیدەری عێراقییەکان بووە

فوئاد حوسێن: یەکێتیی ئەوڕووپا هەمیشە یارمەتیدەری عێراقییەکان بووە

وەزیری دەرەوەی عێراق لە برۆکسل رایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا هەمیشە یارمەتیدەری عێراقییەکان بووە و سوپاسگوزاری یەکێتی ئەورووپاین

ئازار 19, 2023 21:15
فوئاد حوسێن: یەکێتیی ئەوڕووپا هەمیشە یارمەتیدەری عێراقییەکان بووە
0

لایک

وەزیری دەرەوەی عێراق لە برۆکسل رایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا هەمیشە یارمەتیدەری عێراقییەکان بووە و سوپاسگوزاری یەکێتی ئەورووپاین.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، لە برۆکسلەوە رایگەیاند، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا بۆ تێکشکاندنی داعش یارمەتیی عێراقییان داوە، هەموو ئەو شوێنانەش نۆژەن دەکەینەوە، کە بەهۆی جەنگی داعشەوە زیانییان پێگەیشتووە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی، “لێرەین بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و یەکێتیی ئەورووپا بکەین، پەیوەندییەکانمان چوارچێوەی رێککەوتنی هەماهەنگی و هاوکاریکردنەوە زۆر باشن، رێککەوتنمان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا زۆر بوار لەخۆدەگرێت، تەنیا دەربارەی بازرگانی و کێشەی کۆچبەران نییە، بەڵکو پەیوەندییە ئابوورییەکان و چەندین بابەتی دیکە لەخۆدەگرێت وەک، بواری غاز و نەوت”.

لەلایەن خۆیەوە جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، دوو وڵات کە پەیوەندییەکانییان بە قۆناغی سەخت تێپەڕیووە و لە ئێستادا بڕیاری ئەوە دەدەن کە پەیوەندییەکانییان ئاسایی ببێتەوە و باڵیۆزەکانییان بنێرنەوە وڵاتەکانییان، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە و هاوکار دەبێت بۆ سەقامگیری ناوچەکە و کەمکردنەوەی گرژییەکان، ئێمەش ئەو هەوڵە دەدەین کە پەیوەندی سعودییە و ئێران باش بێت.

لەبارەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق، بۆرێل رایگەیاند، پەیوەندییەکان لەزۆربەی ئاستدا لەگەڵ عێراق زۆر بەهێزن.

En az 10 karakter gerekli